نانت جۆ بێت،خولقت گەنم بێت
نانی جۆ بۆ نانکردن بێ پێزە و لە ڕەنگ وتاميشدا ناگاتە نانی گەنم، ئه و ئيديۆمە بۆ ئەوە بەکاردێت ئەگەر نان و خوانەکەت هيچيشی لەسەر نەبێت و تەنها نانی جۆی لەسەر بێ، بەڵام ڕەنگ و ڕووت خۆش و چاو تێر و بەدڵ بيت بەسە بۆ ميوانداری و خانەخوێيەکەت.