بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی #باشماخ# ڕایگەیاندووە، لە پێناو پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان و پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بڕی 12 تەنکەر #بەنزین# گەڕێندراوەتەوە بۆ ناو خاکی ئێران.
راشیانگەیاندووە، دوای ئەنجامدانی پشکنین لە تاقیگەکاندا لە مەرزی باشماخ، دەرکەوتووە ئەو بەنزینە دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و زیان بە تەندروستی هاووڵاتیان دەگەیەنێت.[1]
08-11-2017