شەڕ و تڕ بە دەست خۆتەوە نيە
شەڕ هەندێکجار بەرۆکت دەگرێت و ناتوانی خۆتی لێ دەرباز بکەيت وەک تەشقەڵە پێکردنی زۆر و هاتنی سوپای داگيرکەر، تڕيش با و بژی ناو ڕيخۆڵەيە و دەرچەيەکی باشيشی هەيە ئينجا ئه و با و بژە بەيەک جولەی ئاسايی بەدەنگ-ەوە بێ خواستی خاوەنکەی ڕێچکەی خۆی دەکاتەوە، ئەم دەربڕە لە کاتێکدا بەکاردەهێنرێت کە مرۆڤ دووچاری کارێکی ناهەموار و نائاسايی دەبێتەوە.