بەکێر کردمان بە قنگ دامانەوە
ئەم ئيديۆمە له و چيرۆکەدا ماناکەی وەردەگريت:حەماغای گەورەی کۆيە گۆرانی ئای ئای گوتووە:(هەی داد هەی بێداد لەگەڵ مامەوە، خۆشی و ترشی بە تاڵی دامەوە) بەڵام کێخوا حەوێزی شاخەپيسکە دەڵێت: ئاغا نا بەخوا لەلای ئێمە ئای ئای وەکو جەنابت ناڵێن، حەماغا دەڵێت حەوێز لای ئێوە چۆنی ئەڵێن، کێخوا حەوێزيش دەڵێت لای ئێمە دەڵێن: (هەی داد هەی بێداد لەگەڵ مامەوە، هەرچی بە کير کردم بە قنگ دامەوە) حەما غاش دەڵێت هاهاها حەوێز يەکجار واشنا بەخوا ئيشی ئەم زەمانە هەمووی وەکو ئەڵێی وايە-خەم ڕەوێن، بەسەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز، مراد دڵپاک شاخەپيسکەيی، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، 1976، لاپەڕە14.[1][2]