پارە بە قنگ هەڵدەگرێت
ئيديۆمێکە بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێکی ڕژد و پولەکی و پارەپەرست و قرچۆک و تامەزرۆی فلس وعانە واتە بەهيچ شێوەيەک پول و پارە لەدەستی دەرباز نابێت ئەگەر هەردوو دەستی گيرا بێت ئەوا بەقنگ هەليدەگرێتەوە وەک چۆن بە زۆربڵێ يەکيش وتراوە(ئەگەر دەمی بگريت بە قنگی قسە دەکات).