پيرەکەر و قەڕاسەيان نەگۆتيە
کات و تەمەن لە کوردەواريدا زۆر بايەخی پێدراوە و لە کۆنەوە وتويانە(کەنگر و ماست بە وادەی خۆی) لێرەدا ئه و دەربڕە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە تەمەنێکی پيرييەوە دەستی بەکارێک کردبێت و لەگەڵ ڕيش و تەمەنی نەگونجێت، پيرەکەر و قەڕاسەيان نەگۆتيە واتە هەر شتە و بە وادەی خۆی.