پێستی سەگ بە دەباخ پاک نابێتەوە
پێستەی ئاژەڵ بە تاڵەمەشکە و هەنار و جەفت خۆش دەکرا و دەکرا بە مەشکە و کوندە و جەوەندەر و تاد ئه و کارانەش کاری دەباخ خانە بووە بەڵام لێرەدا ئه و ئيديۆمە خوازراوە چونکە پێستی سەگ هەر گڵاوە قەت بە دەباخ خانە خاوێن نابۆوە، ئينجا ئەم دەربڕە بۆ کەسێکی بەدخو و گڵاو وەک سەگ بەکارهاتووە کە بەهيچ شتێ خاوێن نابێتەوە و هەر پياوێک يان کەسێکی گڵاوە.