$باکووری کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ، #عوسمان بایدەمیر#، پەرلەمانتاری شاری ڕوحای پارتی دیموکراتی گەلان-#هەدەپە# لە ئەستەنبوڵ دەستگیر کرا.[1]
- سکاڵانامە بۆ 24 ڕۆژنامەنووسی کوردی ڕۆژنامەی #ئازادیا وەڵات# ئامادەکرا و، داواکاری گشتیی تورک بەنیازە داوای سزای حەوت بۆ 15 ساڵ زیندان بۆ هەریەکەیان بکات. ناوی ئەو ڕۆژنامەنووسانە بەم شێوەیە: ئەحمەد قزڵای، ئەحمەد بۆڵتان، ڤەیسی ئاڵتین، ئەرجان یاڵتاش، محەمەد ئایدین، محەمەد ئەمین ئایگون، عەزیمە تارهان، سورەیا دال، بەرخۆدان توپلار، محەمەد حسێن شاهین، چەنگیز ئەرسەلان، زیان کاراخان، جەیلان ئیپەک، پوسات بولوت، یاسەمین سایین، سەردال پۆلات، زەینەب ئیزگی، حەیات یلماز، محەمەد ئەمین کایا، مەرجوم تەکۆل، ئیبراهیم بایرام، ئەنگین ئوزەلچی، ئاراپ توران، فەریت تۆپراک.[2]
- لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی پۆلیسی تورک، لە شارۆچکەی بسمل-ی #ئامەد#، 30 ئەندامی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپە دەستگیرکران، لە ئەندەنە-ش ئەندامێکی هەدەپە دەستگیرکرا.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەهۆی بوومەلەرزەوە تەنها لە #قەسری شیرین# جگە لە زیانی مادی، 6 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانیش برینداربوون.[1]
$باشووری کوردستان$
- #بوومەلەرزە#یەکی بەهێز بەگوڕی 4.5 باشوور، ڕۆژهەڵات، باکوور و ڕۆژاوای کوردستانی هەژاند. بەهۆیەوە خەڵکێکی زۆر هاتنە دەرەوەی ماڵەکانیان بۆ سەلامەتیی گیانیان. لە باشوور جگە لە زیانی مادی خەڵکانێکی زۆر بەهۆیەوە برینداربوون.[1]
- لە #دەربەندیخان# بەهۆی بوومەلەرزەوە 4 کەس گیانیان لەدەستدا و لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکان بریندار هەیە.[1]
- بەهۆی بوومەلەرزەوە بەشێک لە #قەڵای شیروانە# لە #کەلار# ڕووخا.[1]
- عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت بەداخەوە بەهۆی زەمنلەرزەکەی ئەمشەوەوە زیان بە #بەنداوی دەربەندیخان# گەیشتووە و تیمەکانمان لە هەوڵدان بۆ لێکۆڵینەوە و زانینی ئاستی زیانەکان بەتایبەتی بەشەکانی ژێرەوە کە بنچینەی بەنداوەکان، بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەکەین کە ماڵەکانیان نزیک بەنداوەکەن ئەمشەو بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.[4]
- چیای #ئاسۆس# لە شارباژێڕ بۆردوومانکرا. سەرچاوە کوردییەکان ناکۆکن کە چ لایەنێک بۆردوومانی کردووە. میدیاکانی #یەکێتی# دەڵێن فڕۆکەکانی تورک بووە و میدیاکانی سەربە #پەکەکە#ش دەڵێن تۆپخانەکانی ئێران بووە.[1]
- ئەو خوێندکارانەی لە وانەیەک یان دوان کەوتوون بۆ داواکردنی چەند نمرەیەک لەبەردەم #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.[2]
- وەفدێکی پەرلەمانتارانی #بزوتنەوەی گۆڕان# لە پەرلەمانی عێراق گەیشتنە دیوانی پارێزگای #کەرکووک# و بڕیارە لەگەڵ پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای شارەکە کۆببنەوە.[3]
- ئه و هێزەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە جوڵەی پێکرابوو بۆ میحوەری #پردێ# پاشەکەشیان کرد.[3]
- د. دارا ڕەشید، سەرپەرشتیاری تیمی تایبەتی پزیشکی #کۆسرەت ڕەسوڵ# عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وتی دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ کۆسرەت ڕەسوڵ کراوە، لەئێستادا تەندروستی جێگیرەو سات لەدوای سات تەندروستی بەرەو باشبوون دەڕوات.[3]
- #داعش# هێرش دەکاتەسەر چەکدارانی #حەشدی شەعبی# لە ڕۆژئاوای #کەرکووک# و ڕوبەرووبونەوە لەنێوانیاندا ڕوودەدات.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەراگرتنی دوو ملیۆن حەپی جۆری ترامادۆڵ لە #سلێمانی# ڕادەگەیەنێت و ئاشکراشیدەکات، چوار کەس لەسەر ئه و کارە دەستگیرکراون.[3]
- بەمەبەستی دەربڕینی پشتوانی و هاوسۆزی بۆ #مریەم باروتجیان# یەکێک لە منداڵە دۆزراوەکانی #هەڵەبجە# بەهۆی یەکلایینەکردنەوەی خێزانە ڕاستەقینەکەی، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ژنانی هەڵەبجە لەبەردەم بینای پارێزگای شارەکە گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا.[3]
- ئەمشەو، بەشێک لەخوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی #زانکۆی سلێمانی# بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە شەقامی سەرەکی ڕاپەڕینیان گرت.[3]