دەڵێی کەرە دەتڕێت
گوێدرێژ لە کوردەواريدا کە دەست وپێی جوتيار و وەرزێر و لادێنشينانی کورد بووە زۆرترين جاريش ئه و ئاژەڵە بەستە زمانە لە قەوچين و تەڵەب و چەموشی و زەڕينيەوە تا دەگاتە(تڕين)ەکەشی لەناو ئيديۆم و درکە و کينايەی کوردەواريدا سوودی لێوەرگيراوە، لێرەدا بۆ ئەوە بەکارهاتووە کە کەسێک لەناو کۆڕ و کۆبونەوەی کوردەواريدا نەفام و نەزان بێت و نەزانێت قسەی بەسەر و بەر بکات پێی دەوترێت فلانە کەس هيچ نازانێت لەناو کۆڕ و کۆبونەوەدا دەڵێی(کەرە دەتڕێت).