گورگانە شەوێی بۆ دەکات
هەروەها وتراويشە(لە لانکێی دەنێت) کورد کاتێک مناڵ دەخەوێنێت دەست دەکات بەچيڕۆکی هەڵبەستراو و دروستکراو و هەندێجار بە گيانەوەرانی دەگرێت چ سەگ چ ڕێوی يان گورگ دەکاتە پاڵەوانی چيڕۆکەکان تاوەکو مناڵەکە به و چيرۆکە بخافڵێت و بخەوێت ئينجا ئەمە بووە بە ئيديۆم و ئەگەر کەسێک کەسێک بخافڵێنێت دەوترێت(گورگانی شەوێی بۆ دەکات).