لەگونی گا ڕووتترە
بەکەسێکی ڕووت و ڕەجاڵ يان بێ ماڵ و حاڵ دەوترێت، گا کە کەوتە تەمەنی پەڕينەوە گونی سور سورە و دەڵێی پێستی(بزن مشکە) و هيچ موويەکی پێوە نی يە، ئينجا لێرەدا بۆ کەسی ڕەش و ڕووت و هەژار و نەدار بەکارهاتووە و دەوترێت(لە گونی گا ڕووتترە).[1]