وەحەی لێ بکەی دەچێتە گاگەل
وەحە بۆ مانگا و گا و گۆلک بەکاردەهێنرێت ئينجا کەسێک کەودەن و گێڵ و بێ لێکدانەوە و نەفام و نەزان بێت پێی دەوترێت(وەحەی لێ بکەيت دەچێتە گاگەل) يان ڕيخی لە قونی بدە(هەڵسوو) و بيخە گاڕانێ. [1]
وەحەی لێکەی، ئەچێتە گاگەل.
وەحە: دەربڕینێکە گای پێ لێ دەخوڕێت. گاگەل: بە کۆمەڵێک گا و مانگا دەوترێت کە بە یەکەوە گاوان بیانبات بۆ لەوەڕ. لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن کە نەزانانە پەروەردە دەکرێن، تا کۆتایی تەمەنیان بەو شێوەیە دەمێننەوە. بە کەسێکی گەمژە دەوترێت کە هڕی لە بڕی نەکاتەوە. [2] ڕێبوار سەگرمە