بەڕێوبەرایەتی کەش و هەوای #گەرمیان# ڕایدەگەیەنێت: لە ڕۆژانی 17 و 18ی ئەم مانگە لەگەرمیان 160 #بومەلەرزە# بەگوڕی جیاواز ڕویانداوە و هەندێک جار هاوڵاتیان هەستیان پێکردووە.
بەگوێرەی ئامار و بڵاَوکراوەکانی بەڕێوبەرایەتی کەش وهەوای گەرمیان لەڕۆژانی 17 و 18ی ئەم مانگەدا لەناوچە سنورییەکانی نێوان گەرمیان و سەرپێڵ و قەسرشیرین و ئەزگڵەو تازەئاباد وسەلاسی باوەجانی و دەوروبەری زیاتر لە 160 بومەلەرزە بەگوڕی جیاواز ڕویانداوە.
هەروەها لەئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی کەش وهەوای گەرمیاندا ئەوەش هاتووە: ڕودانی ئەو بومەلەرزانە بەگوڕی جیاوا بووە و بەرزترینیان بەگوڕی 4.4 پلەی ڕێکختەر بووە.[1]
19-11-2017