بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی پێشمەرگە، سیاسەتمەدار، نووسەر، ڕۆژنامەنووس، پارێزەر، سەرکردە، پەیامبەری ئاشتی وئازادی ودیموکراسی، ڕابەر و ڕێنشاندەر هەڤاڵ (#مام جەلال#) مان بیست کە بەراستی ئەو هەواڵە جەرگبڕە تاساندینی، فرمێسکی لەچاومان قەتیس کرد، گریانی لەقوڕگمان گیر کرد.
ئەم پێشمەرگە وسەرۆکە هەموو دەم دڵسۆزی کۆمەڵانی خەڵک وپێشمەرگە وپێشمەرگە دێرینەکان بوو بە مەرگی ئەو سەرۆکە پێشمەرگە دێرینەکان پشت وپەنایەکیان لەدەست دا کە پڕکردنەوەی زۆر زەحمەتە.
ئێمە وەک ئەنجومەنی باڵای #کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان#ی کوردستان، بەناوی پێشمەرگە دێرینەکانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی پێشمەرگە دێرینەکان و پێشمەرگە و خانەوادەی مام و گەلی کوردستان دەکەین، خەم وپەژارەی خۆمان دەردەبرین و ماتەمینی ڕادەگەیەنین و لەهەمان کاتدا پەیمان دەدەین بە سەرۆک مام جەلال کە درێژە پێدەری ڕێگەی خەباتی (نەسرەوتن تا سەرکەوتن)بین تا گەشتن بە ئامانجەکانی کورد لە ئازادی وسەربەخۆیی.
بژی کورد
بژی کوردستان
ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان
سلێمانی
05-10-2017