چاوی شەمشەمە کوێرە و هەتاويان نەوتووە
شەمشەمە کوێرە ڕۆژی شەوە و شەويشی ڕۆژە، واتە بەدەرکەوتنی تيشکی هەتاو کاری گەڕانی شەمشەکوێرە کۆتايی هاتووە و دێت و چاوەڕوانی ئاوابوونی دەکات تاوەکو خۆر بەدەرەوە بێت ئه و دەست لەکارەکانی خۆی هەڵدەگرێت، ئينجا ئەگەر کەسێک بيەوێت کارێک بکات و بۆ ئەويش گونجاو نەبێت بەتەوسەوە يان بەسوکايەتيەوە دەوترێت(چاوی شەمشەمە کوێرە و هەتاويان نەوتووە).