ماينت هەرجوانی بێت، ژنت هەر بووک بێت
ماين هەر بە جوانوويی نامێنێتەوە و ژن هەر بە بووکی نامێنێتەوە بەڵام لێرەدا خوازراوە ماين ئەگەر تێر ئاليک و ئاخوڕی باشی هەبێت و کورتان و تەويلەی باشی بۆ دابين بکرێت هەر بە جوانوويی دەمێنێتەوە، ژنيش ئەگەر پۆشتە و پەرداخ بێ و جل وبەرگی باش و لەدەرو هەيوان و خانووی باش بێت هەر وەک بووک گەش و جوان دەبێت، ئينجا ئەم ئيديۆمە شێوەی نزا و پاڕانەوەيە بۆ دواڕۆژی خێر بێت.