شەريک وخەريک
دوو مرۆڤ بەيەکەوە لە کارێک خەريک بن و هاوبەشی يەکتر بن باشتر يەکتر دەناسن و دەتوانن بە تەواوەتی و لە هەموو ڕوويەکەوە شارەزای يەکتری ببن، ئينجا ئه و ئيديۆمە لەوەهاتووە مرۆڤ ناتوانێت يەکتر بناسێت تا کار و گوزەرانی هاوبەش و پێکەوە ژيانيان نەبێت.