هەتا کوڕێک دەکەی بەلاو خوێنت دەبێ بەئاو
ئەمە قسەی دايکانی کوردە، ئەگەر تۆ وجاغ کوێر بيت لەوە تێ ناگەی گەورەکردن و پەروەردەکردن و گۆشکردنی مناڵ چەندە ئازار و ماندووبون و تەمەن بەفيڕۆ چوونی دەوێت بەخێوکردن و گەورەکردنی کوڕێک تا دەبێتە لاو خوێنت دەکات بەئاو، ئەمەش بەراوردکردن و لێکچواندێکە پڕ بە پێستی خۆيەتی خوێن ببێتە ئاو بۆيە بۆ بەراودکاری و لێکچواندن بە ئيديۆمەوە گوتراوە(تا کوڕێک دەکەی بەلاو خوێنت دەبێت بە ئاو).