دۆستی نەزان بەڵای خوايە
عەلی کوری ئەبی تاليب جێنشين و خەليفەی چوارەمی دەوڵەتی خەلافەتی ئيسلامی وتويەتی: (ئەگەر لەبەهەشت نەزانێک هاوسێم بێت، بەهەشت جێ دەهێڵم و ئاگر هەڵدەبژێرم) کەواتە دۆست و هاوسێ و هاوڕێی نەزان بەڵای سەرە و دۆزەخ و ئاگريش هەڵنەبژێريت ئەوا خۆی بەکارە نەفامانەکانی دۆزەخ و ئاگر و چەرمەسەريت بۆ دروست دەکات، جگە لەمەش بەڵايەک خوا بەسەر بەندەکانی بهێنێت کورد ووتەنی بەڵايە نەک گەمە و ياری بۆيە لە کوردەواريدا ووتراوە(دۆستی نەزان بەڵای خوايە).