گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە# دژی یەکینەکانی سوپای تورک چەند چالاکییەکیان ئەنجام دا لە #شرناخ#، #جولەمێرگ# و #ئاگری#.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەمڕۆ لە سەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی لە بازید، شەمزینان و قلەبان ڕاگەیاند.
هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر 01:10 خولەکی نیوەڕۆ لە دەوروبەری شەمزینانی سەربە جولەمێرگ چالاکییەک دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدرا، گەریلاکانمان زرێپۆشێکی سوپای تورکیان کردە ئامانجی چالاکییەکەیان، ئەو زرێپۆشە تێکشکا و بینای ئەو بارەگایەی زرێپۆشەکەی تێدابوو تێکڕووخا، نەزانرا لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەند سەرباز کوژران و برینداربوون.
لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی 3ی مانگی ڕابردوو کاتژمێر 01:00ی نیوەڕۆ یەکینەیەکی تایبەتی سوپای تورک هەوڵیاندا لە سەر ڕێگای قلەبان بۆ شرناخ کامێرای چاودێری دابنێن، ئەو یەکینەیە لەلایەن گەریلاکانمانەوە کرانە ئامانج و ڕێگایان پێنەدرا کارەکەیان بکەن، ئەنجامی ئەو چالاکییەش نەزانرا.
لە بەشێکی دیکەشدا هەپەگە ڕایگەیاند: لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ماهیر، شەهید ئەیلەم و شەهید ئارگەشدا، دوێنێ کاتژمێر 09:00ی سەرلەبەیانی دژی بلدۆزەرەکی سوپای تورک لە بازیدی سەربە ئاگری چالاکییەک ئەنجام درا، ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە نەزانراوە، بەڵام بلدۆزەرەکە تێکشکا.
لە کۆتاییدا هەپەگە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر 08:30 خولەکی سەرلەبەیانی بارهەڵگرێکی سوپای تورک کە پێداویستییەکانی سوپای تورکی دەگواستەوە لە عەلیبەگی سەربە بازیدەوە بەرەو شیلێی سەربە بازید، کرایە ئامانجی چالاکی گەریلاکانمان، لە ئەنجامدا بارهەڵگرەکە تێکشکێندرا و کۆنتراگەریلایەک کوژرا.[1]
02-12-2017