$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری #ماکۆ# دەستەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی نەورۆز بادپا بە توندی بریندار بوو.[6]
- لە ڕێوڕەسمێکدا لە پارێزگای #ورمێ#، محەممەدی عەلی جەعفەری، فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، پیلانی کوردستانی گەورە لە ناوکەوە بڕدراوە.[4]
- یەکێک لە چەکدارانی سپای پاسداران بەناوی ساڵح قاسمی خەڵکی گوندی دێڵەزی سەر بە ناوچەی شپیرانی #سەڵماس#، دانیشتووی شاری #شنۆ# کوژرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- #هەڤاڵ ئەبوبەکر#، وەک پارێزگاری #سلێمانی# دەستبەکاربوو.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، چیای #ئاسۆس# لە سنووری #شارباژێڕ#ی سەربە پارێزگای سلێمانی بۆ ڕدوومان دەکەن.[1]
- بەشێک لە کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکور لە #کەرکووک# خۆپیشانداینان ساز کرد وەکو دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ئەوەی کە ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.[2]
- بەیانی ئەمڕۆ تەرمی دوو کەس له گوندی نارێنی سەر شارەدێی #قەرەتەپە# بە کوژراوی دۆزراوەتەوە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە هەردووکیان پۆلیسی نەوتی #گەرمیان#ن.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی #هەولێر# بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئەیدز هەڵمەتێکی پشکنینی پێشوەختەی نەخۆشی ئەیدز ئەنجامدەدات و ڕایدەگەیێنێت ئەمساڵ هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی تووشکەری ئەیدز لەنێو هاونیشتمانییان تۆمارنەکراوە.[4]
- لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا، چەند چالاکوانێک لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە هەولێر گردبونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.[5]
- چەکدارانی پاشماوەی داعش کە لە ناوچە شاخاوییەکانی نێوان #خورماتو# و #کفری# بونیان هەبوو، لەشەوی ڕابردووەوە جموجۆڵیان دەستپێکردووە بۆ بەجێهشێتنی سنورەکە.[3]
- فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی پڕۆژە یاسای #بودجە#ی عێراقەوە بڵاوکردەوە، لە بەیاننامەکەدا، ڕایانگەیاند، کە بەپێی یاسا نابێت پشکی کورد لە بودجەدا کەم بکرێتەوە، دەشڵێن: پێوستە #هەڵەبجە# وەک پارێزگای سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت لە بودجەدا.[2]
- سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، هەموو هەوڵێکی داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد لە تورکیا، سووریا و عێراق. دەشڵێت، هەرێمی کوردستان ئاوەدانترین ناوچەی عێراقە، بەڵام ئەوە لە سایەی تورکیاوە بووە.[4]
- لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە عەمید #سەرحەد قادر#، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی #کەرکووک# و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی ئەو شارە لە بەرامبەر ئەو ئەرک و ماندوبوون و دڵسۆزیەی لەماوەی ڕابردوو کارەکانیاندا بەجێیانگەیاندووە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل-#یەپەگە# ڕایگەیاند، کە بەهاوکاریی هۆزە عەرەبییەکان و بە پاڵپشتی ڕوسیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر بەتەواوی لە چەتەکانی #داعش# پاککراونەتەوە.[2]