هەموو چونە هەواران، ئێمە ماوين لە ئاران
هەوار واتە ئاو وهەوا گۆڕين هەڵبەت ئەمە پيشەی ڕەوەند و کۆچەريانە لە کوردستان کە هاوينان دەچنە مێرگ و کانياو و لەوەڕگاکانی کوێستان بۆ مەڕلەوەڕاندنێ، لە وەرزی زستانانيش دەگەڕێنەوە بۆ ئاران، ئارانيش واتە بارگە و بنە و بنەگە و بنکەی مانەوەی کۆچەريان لە وەرزی سارد و سۆڵەی زستان، ئەم ئيديۆمە بۆ کارێک يان شتێک بەکاردێت کە تۆ دواين کەس لەناو هۆزە و ڕەوە کۆچەرييەکە ئەنجامی بدەيت و کورد وتەنی: بە جێماويت