خوارزای خوێڕی بەخاری دەوێری
خوارزا واتە خوشکەزا ئينجا چ کوڕ بێت يان کچ، لەبەر ئەوەی لە ماڵ و حاڵی خاڵدا(خار) جێگەی متمانەيە و وەک مناڵی خۆی خاڵ سەيری دەکات، ئينجا ئەگەر لە جێگەی ئه و متمانەيە نەبێت و خيانەت بکات ئەوا لە هەموو کەس زياتر دەتوانێت زيان بە خاڵی بگەيەنێت بۆيە وتراوە(خوارزای خوێڕی بەخاری دەوێری)