رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی، ڕێکخراوێکی کوردستانیە لە ساڵی #2013# لە فەرمانگەی #ڕێکخراوە ناحکومیەکان#ی کوردستان تۆمارکراوە، ڕێکخراوی ستۆپ لەبواری بەدامەزراوەیی کردن و ڕووبەڕوبونەوەی گەندەڵیو بەهێزکردنی بواری لێپرسینەوە و شەفافیەت لەهەرێمی کوردستان کار دەکات، لەرێگای پاڵپشتی بۆ بەهێزکردنی دامودەزگاکانی تایبەت بە چاودێری و لێپرسینەوە و نەهێشتنی گەندەڵی و دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵیان، هاوکات چاودێریکردن و بەشداری کردن لە فشارە مەدەنیەکان و جێبەجێ کردنی پرۆژەی درێژخایەن لەو بوارانەدا.[1]