باسکە سەگە
باريک و تاژيلەيی لياقەيەکی باشی هەيە و توانا ڕاکردن و بازدانی زۆرە و پشو درێژە، ئەم دەستەواژەيەش لە سەگی(دوڕە)ەوە واتە دوو ڕەگەوە هاتووە کە باوکی سەگە و دايکی تاژی باريکە، ئينجا ئه و ئيديۆمە زياتر بۆ گەنج و لاوان بەکاردەهێنرێت کاتێک ياريەکی لەگەڵ ئەنجام دەدەيت و ئه و ماندوو نابێت تۆی بەتەمەنتريش زوو پەکت دەکەوێت و دەڵێی(هەی باسکە سەگ) يان فلان کاکە باسکە سەگە.