مارە بەجاش- مارە بەجاشی پێکراوە
پياوێک ئەگەر شەيتان بهاتبايە کەڵلەيی و زەفەری پێ ببردبايە يەکسەر لەکاتی توڕەبوون توڕەيی وەک ڕەشەبا بيری دەکوژاندەوە و سێ بەسێ ژنەکەی تەلاق دەدا، لەکاتی ساردبوونەوە و خاوبوونەوە بە هەردوو لەپی گوی دەخوارد و پەشيمان دەبۆوە، چونکە ئەم نيعمەتەی تازە لێ حەرام وياساغ بووە و جگە لەوەی 2بۆ سێ مناڵی چاوگەشيشی لە ژنەکە هەيە و ماڵ و مناڵ و کاروباريشی پەکی دەکەوت، بەڵام تازە کارلەکارترازاوە و چارەی نەماوە و، بۆيە دەچووە لای مەلای گوندی و حاڵی خۆی بۆ بەيان دەکرد، مەلاش(حيلە شەرع)ێکی بۆ دەدۆزييەوه لەيەکێک لەئايەتەکانی سورەتی بەقەڕە و ژنەی دەهێنايەوە ژێر نيکاحی، بەڵام له و حيلە شەرعيەدا يان کوڕە مەلا يان شوانەوێڵە و گاوانێک يان کەسێکی کەودەن و دەبەنگ و گێڵۆکە و لاپرەسەنگ ودۆشاو بەگون و هەپرە گون و حولحوليەک نانی دەکەوتە ڕوونەوە و شەوێک دەيانخستە پاوانەوە و باروبارخانەی دەخست و تا ڕۆژ دەبۆوە وەک سابرێنی توڵکن وگای بوغە و بنە مرقە مرق و مشەمش و گژۆ گژۆ و پەڕين و تڕينی خۆی له و پاوانە قەدەغەکراوەی پێشوو، بەڕەڵاکراوەی ئەوە شەوە دەديت، دانگە لەوەڕێکی باشی دەکرد کورد گوتەنی(نان و گان)ی بەلاش و لەمشە بوو، پێناچێت زيندەخەوی له و شێوەی جارێکيتر بۆ دووبارە ببێتەوه، بۆ بەيانيش ژنە دەبۆوە پاوانێکی قەدەغەکراو لە کابرای کەودەن و دەبوايە سێ بەسێ تەلاقی بداتەوە بۆ خاوەنەکەی، ئينجا هەموو ئەمانەش بەمەراسيمێکی ئاشکرا و نهێنی بەرێوە دەچوو بەکابرای حازرەکی دەوترا(جاش) و بەژنەی لێقەوماويش دەوترا(مارە بەجاشی پێکراوە).