شەوی شەممە (#16-12-2017#) #ڕەنج سەنگاوی#، پێشکەشکاری بەرنامەی لەگەڵ ڕەنجی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە #دەربەندیخان#ەوە کەمپەینی ڕووداوی دەربەندیخانی ڕاگەیاند، کە تێیدا گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەر چوار پارێزگاری هەرێمی کوردستان و هەزاران هاونیشتمانی بەشدار بوون، تاوەکو ئێستاش هاوکارییەکی زۆر بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی مانگی ڕابردوو کۆکراوەتەوە.
بڕی هاوکارییەکانی سەرمایەداران تائێستا:
خالید وەلی ساڵح، بەرێوەبەری گشتیی دەزگای خێرخوازی حاجی یەحیا، بە بڕی 150 ملیۆن دیناری عێراقی هاوکاری بۆ کەمپینەکە ڕاگەیاند.
زاگرۆس فەتاح، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پلاندانان بەناوی حکومەت و وەزارەتی پلاندانان بڕی 1000 تۆن چیمەنتۆی وەک هاوکاری بۆ کەمپینەکە ڕاگەیاند.
ڕەسوڵ شێخ نووری، خاوەنی گرووپی کات، ئامادەیی دروستکردنی شەقامێکی زیاتر لە کیلۆمەتر و جێبەجێکردنی پرۆژەکە ڕاگەیاند.
عومەر ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای ماس بۆ پیشەسازی چیمەنتۆ بە بڕی 1000 تۆن چیمەنتۆی وەک هاوکاری بۆ کەمپینەکە ڕاگەیاند.
عوسمان قادر محەممەد، لە کۆمپانیای سلێمانی ستیل بە بڕی 20 تۆن شیش هاوکاری بۆ کەمپینەکە ڕاگەیاند.
سەعد حاجی فایەق، بەڕێوەبەری پایۆنیر بۆ پیشەسازی دەرمان بە بڕی 2 ساردکەرەوە پێداویستی دەرمان و وەکو بنەماڵەکەش 500 سۆپای بۆ زیانلکەوتووانی ڕووداوەکە وەک هاوکاری بۆ کەمپینەکە ڕاگەیاند.
یاسین ڕەسوڵ، نوێنەری گرووپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە، بەناوی بنەماڵەی حاجی محەممەد بامۆکی و ئاسۆ محەممەد بامۆکی بە دابینیکردنی 100 هەزار خشت وەک هاوکاری بۆ کەمپینەکە ڕاگەیاند.
سیروان حەسەن، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای سەردار گرووپ لە سلێمانی پێشکەشکردنی شۆفڵێکی لە جۆری شانتور وەک هاوکاری بۆ کەمپینەکە ڕاگەیاند.
د. بەرهەم ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوامێدیکا بۆ پیشەسازی دەرمان لە هەولێر پێشکەشکردنی پێداویستییەکانی دەربەندیخانی لە دەرمان وەک هاوکاری بۆ کەمپینەکە ڕاگەیاند.
حاجی عیماد میقداد نەجار، خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی ڤانە لە هەولێر گەیاندنی بارهەڵگرێک لە جلوبەرگ بۆ منداڵان و ئافرەتان و پیاوان بۆ خەڵکی دەربەندیخان وەک هاوکاری بۆ کەمپینەکە ڕاگەیاند.
شێخ مەحموود بەرزنجی، خاوەنی گرووپی کار پێشکەشکردنی دوو هەزار تۆن چیمەنتۆ و 50 هەزار دۆلاری وەک هاوکاری بۆ کەمپینەکە ڕاگەیاند
سالا مستەفا حەکیم، لەگەڵ نیعمەت خانی حەمەی ئەورەحمان ئاغا بە بڕی 10 هەزار دۆلار وەک هاوکاری بۆ کەمپینەکە ڕاگەیاند.
حاجی ئازاد، خاوەنی گرووپی کۆمپانیای جیهان بڕی 150 ملیۆنی دیناری وەک هاوکاری بۆ کەمپینەکە ڕاگەیاند.
حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی 50 سۆبەی بەخشییە لێقەوماوانی دەربەندیخان.
دکتۆر ئالان لە کۆمپانیای نیڤار 100 سۆبەی بەخشییە لێقەوماوانی دەربەندیخان.
کۆمپانیای پایۆ نێر جگە لە دەرمانی ئەم وەرزە و چەند خێمەیەکی بچووک، خێمەیەکی گەورەی 200 مەتر چوارگۆشەی بۆ گەڕەکێکی دەربەندیخان دابینکرد، بەهای خێمەکە 25 هەزار دۆلارە.[1]
#17-12-2017#