ئاشکرایە ئەم دەسەلات و حکومەتە ماوەی زیاتر لە26 ساڵە بەشێوازێکی زۆر نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ گەلەکەمان دەکات، بڕینی موچه و نەبوونی خزمەتگوزاری و سیاسەتی برسی کردن و کۆیلەکردن لەگەل ئەم گەلە بەرێوە دەبەن، دوای 26 ساڵ دەردەردەکەویت ئەم دەسەڵاتە نەئەزانێت سیاسەت بکات نەئەزانێت گەل بەڕێوەبەرێت نەئەزانێت پارێزگاری لەدەسکەوتەکانی گەلەکەمان بکات، تەنها پاراستنی کورسی و دەسەلات ئەزانێت، هەرلەبەر ئەوەش هۆکار بوون بۆ لەدەستدانی زیاتر لەنیوەی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان کەزیاتر لەسەدەیەکە قوربانی بۆ دەدات،ئیتر ئاشکرایە ئه و حکومەتە هیچ شەرعییەتیکی نەماوه و نییە. هەر ڕۆژ هێزی داگیرکەر دێتە سەر خاکی کوردستان و بۆردومان دەکات ناکرێت ئەم دەسەڵاتە بێ ئاگابێت لێی، لەبەر ئەوە میللەت تەنها دەروازەیەک لەپێشی ماوە بۆ گۆڕێنی ئه و دەسەڵاتەی هەر ڕۆژ لەگەل داگیرکەرێکی کوردستان خیانەت دەکات وتسلیم دەبێت، خۆپیشاندان و سەرهەڵدانە بۆ گۆڕینی ئه و دەسەڵاتە کە بەشێوەیەکی سروشتی لەلایەن خەڵکەوە ماوەیەکە بەسەرانی ئەم ئەم حکومەت و هەرێمە ئەڵێت ئەگەر چاکسازی ناکەن پێویستە ئه و حکومەتە هەڵبوەشێتەوە، بەلام دیارە ئه و حکومەتە بێ باکە لەداخوازی و دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک.
له و چوار چێوەیەدا ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان.
پشتگیری لەخۆپیشاندانی خەڵک ئەکەین و بە داخوازییەکی ڕەوای ئەبینین بۆ گۆڕانکاری له و دەسەڵاته.
پیویستە ئه و گۆرانکاریانە بەشێوازێکی دیموکراتیانه و ئاشتیانە بێت.
ئه و حکومەتە ناشەرعییه و دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە.
لەگەڵ داخوازییەکانی خەڵکین و خاوەنداری لێ دەکەین.
پێویستە لەلایەن خەڵکی خۆپیشاندەرەوە ڕێگەنەدرێت هێزەکانی دەسەڵات بەشداری لە خۆپیشاندانی خەڵک بکەن و ئاراستەی داخوازییەکانی بگۆڕن.
پێویستە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان لەبەر بەرژەوەندی شەخصی و حزبی ئاراستەی خۆپیشاندانەکان نەکەنە چەند بەشێکەوە، بۆ ئەوەی فشارێکی زیاتر بکرێتە سەر دەسەڵات، ئەبێت ئەنحومەنیکی گشتی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و گەل دروست ببێت و خۆپیشاندانەکان بەڕێوەبەرێت، ڕێگەنەدرێت هیچ کەسێکی دەسەلات جێگەی تێدا بگرێت.
داخوازی بۆ چارەسەری تەواوی پرسەکانی گەلەکەمانە وئامانج هەڵوەشاندنەوەی ئەم حکومەتە گەندەڵە بێت، پێویستە ڕێگە نەدرێتئاراستەی خۆپیشاندان چەواشە بکرێت بۆ شوێنی تر.
چارەسەرکردنی ئه و کیشانە پرسی ناوخۆی خەڵکی هەرێمی باشووری کوردستانە و دەبێت بەئیرادەی خۆمان لەناوخۆدا بەشێوازێکی دیموکراتیانە چارەسەری بکەین و ڕیگە نەدەین بەهیچ دەستێوەردانێکی دەرکی وگێرەشێوینی.
بانگەوازی دەکەیەن لەخەڵکی نارازی و خۆپیشاندەر دەستبپارێزن لەکاری تێکدەرانه و شکان و سوتاندن و تێکدانی شوێنی گشتی، وە کەل و پەلی گشتی و گیان و ماڵی هاوڵاتیان پارێزراوبێت، ئەوە ئیشی دەسەڵات و تێکدەرانه و دەبێت ڕێگەنەدەین لەژێر ناوی خۆپیشاندەراندا ئه و کارانە بکرێت.
داخوازی لە هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگه و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و تەواوی دەزگا ئەمنییەکان دەکەین بەرامبەر بەخوشک و براکانیان هیچ جۆرە توند و تیژییەک بەکار نەهێن.
دەستەی هاوسەرۆکایەتی
#تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان#
#18-12-2017#