جوڵانەوەی نەوەی ئیدانەی هەوڵە تێکدەرانەکانی بەشێک لە هێزە ئەمنیەکان دەکات دژ بە خۆپیشاندەران و دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید و سەرجەم خۆپیشاندەران.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە گیان و سەلامەتی سەرجەم دەستگیرکراوەکان لە ئەستۆی بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی شاری سلێمانی یە و پێویستە پارێزگاری سلێمانی بێدەنگ نەبێت لەم پێشێلکاریانە وەک بەرپرسی یەکەمی پارێزگای سلێمانی کۆنترۆڵی ئه و هێزە ئەمنییانە بکات کە لەلایەن هێزێکی سیاسییەوە بەکاردەهێنرێن.
بۆیە ئێمە لە #نەوەی نوێ# ڕێگە نادەین جارێکی تر لەرێگەی دەستگیرکردن و چاوسورکدرنەوەوە کۆتای بەم شۆرشە مەدەنییە بێنن.
ئێمە لە ئێستادا تەواوی ناوەندە جیهانیەکانمان لەم هەوڵە تێکدەرانەی دەسەڵات و کارە نایاساییانە ئاگادار کردۆتەوە و بەردەوامیش ئەبین تا ئەوکاتەی تەواوی دەستگیرکراوەکان ئازاد دەکرێن.
بۆیە هۆشداری دەدەین بە هێزە دەسەڵاتدارنەکانی سلێمانی خۆیان بەدور بگرن لە تورەی و ڕقی جەماوەر چونکە بەردەوامی دەستگیرکردنەکان هیچ کاریگەری لەسەر ورەی پۆلاینی ئێمە نابێت بەڵکو تەمەنی ئەوان لە کۆتایی نیزک دەکاتەوە.
هەروەها داوا لەسەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان دەکەین کە برژێنە سەرشەقامەکان بەشێوەی ئاشتیانە و بەردەوام بن تا ئەوکاتەی چۆک بەم گروپە بچوکە دادەدەین کە دەستیان بەسەر پارە و قوتی خەڵکیدا گرتووە و تاکە شتێک بەدەستیانەوە مابێت ژمارەیەکی کەم چەکدارە.
داواش لە هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش دەکەین کە نەچنە ژێر باری هیچ فشارێک و ملنەدەن بۆ بریاری بەرپرسەکانیان، ئه و بەرپرسە ترسنۆکانەی لە سەنگەرەکان بە تەنیا بەجێیان هێشتن.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ
#19-12-2017#