$باکووری کوردستان$
- گوتەبێژی #هەدەپە# ڕایگەیاند 31 ملیۆن هاووڵاتی لەلایەن ئەو سەرۆک شارەوانیانەوە بەڕێوەدەبرێن، کە هەڵنەبژێردراون و نوێنەریان نین.[1]
$باشووری کوردستان$
- چالاکوان و ڕۆژنامەنووس #ڕەگەز کەمال#، سەرپەرشتیاری ماڵپەڕی حەڤدەی شوبات، لە شارۆچکەی #ڕانیە# دەستگیر کرا.[4]
- #پارتی کرێکارانی کوردستان#، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 300 کەسایەتی باکوور و باشوور کوردستان، لەبناری #قەندیل# لەسنووری ناوچەی (باڵەییان، ناودەشت، سوورەدێ، قەڵاتوکا، ماردوو) #ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبردنی بناری قەندیل#ی ڕاگەیاند.[3]
- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کەمپی بێرسڤ لە #زاخۆ#، 22 خێوەت سووتان و خێزانە ئاوارەکان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و هەموو کەلوپەلەکانیان سووتاون. بەڵام زیانی گیانی نەبووە. ئەم کەمپە ئاوەرەکانی #شنگال#ی تێدا نیشتەجێن.[1]
- #جەمیل بایک#، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان- #کەجەکە#، ڕایگەیاند: حکومەتێکی نوێی دیموکرات دەتوانێت ببێتە چارەسەریی بۆ کیشەو ئاڵۆزییەکانی باشوری کوردستان.[2]
- بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر لە #کۆیە#، ئاشکرای دەکات، نزیکەی 10 بۆ 15 خۆپیشاندەر لەسەر سکاڵای چەند لایەنێکی کۆیە، کە بارەگایان سووتاوە، دەستگیرکراون. گوتیشی هەموو ئەوانەی دەستگیرکراون بە فەرمانی دادوەر بووە.[2]
- شەوی ڕابردوو لەگوندی #گۆپتەپە#ی شارەدێی #ئاغجەلەر# چەند کەسێکی نەناسراو کتێبخانەی گشتی گوندەکەیان سووتاند.[3]
- وتەبێژی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە خاکی عێراق، هەربۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵی بۆ هێورکردنەوەی دۆخی هەرێم دەستێوەردان بکات.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- #یەپەگە#، ئاشکرای دەکات، لە مانگی ڕابردوودا هەزارو 570 گەنج لە هەرێمەکانی ڕۆژئاوا و باکوری سوریاوە بەشداری ڕیزەکانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە بوون، کە زۆربەیان گەنجی عەرەبن.[2]
- بەپێی میدیاکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە گوندی جەرسەی ڕۆژهەڵات کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، چەکدارانی #داعش# هێرشیان کردووەتە سەر #شەڕڤان#انی هەسەدە، بەوهۆیە 30 چەکداری داعش کوژراون و دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویشیان تەقێندراونەتەوە، دوای چەند کاژێرێک پێکدادان ناچار بە پاشەکشێ کراون و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیشیان کەوتووەتە دەست شەڕڤانان.[1]