پاتەخۆری بەرماوە خۆرە
پاتە و بەرماوە لە کورديدا پاشماوەی خۆراکی کەسێکی ترە دوای ئەوەی بەکەيف و سەفای خۆی لێ خواردووە و تێری خواردووە و هەندێکی ماوەتەوە، لە ئيديۆمی کوردەواريدا بۆ پياوی خۆفرۆش، جاش، تۆڕی، هيچ و پوچی سەر سواڵکەر و خەڵکی خوازەڵۆک(خوازۆک) و گەدايی و چڵکاوخۆری و کاسە لێسی بەکاردەهێنرێت و دەوترێت فلانەکەس پاتە خۆرە يان بەرماوەخۆرە.