خۆ ئێمە پيازی چاک ناکەين
لە بنەڕەتدا پياز پاککردن وچاککردنە و پەڵکە مردوو و ڕووپۆشە زەردەکەی لێ دەکرێتەوە و ئامادە دەکرێت، لە ماناشدا واتە ڕيابازی و مەرايی و ناساندنی درۆينانە و پاککردنەوە و سپی کردنەوەی ڕووی ڕەش، بووە بە ئيديۆمێ کەسێک بەکاری دەهێنێت لەکاتی بەشينەوەی دەستکەوت و سەروەری و داهات و سامان و ئازوقە و وەزيفەی گشتی و تاد، هيچی پێ نەدرێت و بەمەش نيگەران دەبێت و دەڵێت خۆ ئێمە پيازمان پاک نەکردوە بۆ هيچ بۆ ئێمە مانان نيە.