بەرداشی لەسەر دەگەڕێ
مەبەست لەو تەوەرەيە کە بەردە ئاشەکەی لەسەره و ئه و هۆکاری سوڕاندن و دەوران و خوڵاندنەوەی خەڕکە بەردەکەيە، ئەم ئيديۆمە بەکاردێت بۆ کەسێکی(سەر بەگۆبەند و سەری گۆبەند و بنی گۆبەندە) يان پشێووی و ئاژاوەگێڕی و هۆکاری هەموو بەڵا و نەهامەتيەکانە، يان ئەوەی لێقەومانی هێنايە کايەوە و سەری گەواڵە و بنی گەواڵەيە هەر ئه و کەسەيە کە تەوەری بەرداشەکەيە.