دواڕۆژ، نوسینگەی #هەولێر#
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای دەکات بەرهەمهێنانی #نەوت# لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو 235 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.
بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، کە لە سەرچاوەیەک لە کەرتی نەوت و وزەی هەرێم دەستیکەوتووە، ئاستی بەرهەمهێنان لە کیڵگە نەوتییەکانی هەرێم، لە ڕۆژێکدا 235 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی تێپەراند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانە لە دوو مانگی ڕابردوودا، بە بەروارد بە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەم.
ئه و سەرچاوەیە، ڕونیکردۆتەوە، بەر لە ڕووداوەکانی 12ی تشرینی یەکەم، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان، لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، 565 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
بەپێی داتاو ئامارەکان ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەم، بەم شێوەیەی خوارەوە بوە:-
تاوکێ: 110000
#تەقتەق#: 13500
#شێخان#: 40000
فیشخابوو: 4500
کۆڕمۆر: 13000
سەرسەنگ: 10000
سەرقەڵا: 5000
هەولێر: 3000
#خەلەکان#: 2000
ئەتڕوش: 22000
عەین سیفنی: 8000
دەمیرداغ: 4000
کۆی گشتی: 235.000[1]
#25-12-2017#