دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەزاران کەس لەسەر حیسابی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو #مووچە# تا چوار مووچەیان وەرگرتووە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت 150 هەزار کەس مووچە بە نایاسايی وەردەگرن.
نوری عوسمان، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 25ی کانونی يەکەم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لیستی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستی بە چاکسازییەکی جدی هەیە، له و نێوەندەشدا گەر حکومەت بەرنامەی چاکسازییەکانی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە پێویستە پەلەی تێدا بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەکی زۆری مووچەخۆری دووبارە، هەیە ئەگەر چاوخشانەوەی ورد و چاکسازی تێدا ئەنجام بدرێت، پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێتەوە لەوانە نزیکەی 70 هەزار کەس لەسەر حیسابی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو مووچەوە تا چوار مووچە وەردەگرن، کە لە هیچ شوێنێکی دنیا ئەمە ڕووینداوە.
ئه و بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیران ڕونیکردەوە، مووچەخۆر هەیە بۆتە وارسی کەسێکی نزیکی خۆی و مووچەکەی وەردەگرێت لەهەمانکاتدا خۆشی مووچەخۆری حکومەتە بەتایبەت لە بەشی زیندانی سیاسی و خانەنشینان ئەمە زۆرە و پێویستە ئەوانە و ئه و کەسانەشی مووچەی دووبارە و سێبارە و چوار بارەیان، هەیە سەر پشک بکرێن لەسەر وەرگرتنی تەنها یەکێک له و مووچانە.
نوری عوسمان وتیشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بڕینی مووچەخۆرانی خانەنشینی بێ خزمەت داوە، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم ئه و کەسانەی بەناوی خانەنشینیەوە مووچە وەردەگرن و پێشتریش هیچ خزمەتێکيان نەبووە مووچەکانیان هەڵدەوەشێندرێتەوە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی پێداچوونەوە و بڕینی ئه و مووچانە لەگەڵ بڕی ئه و چاکسازییانەی کە پێشتر لە مووچەی کەمئەندامان کرا حکومەت زیاتر لە 100 ملیار دیناری بۆ دەگەڕێتەوە.
لای خۆیەوە قادر زەگەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی سەوز بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لە درێژەی ئه و چاکسازیانەی حکومەتی هەرێم لە لیستی مووچەخۆراندا کردوویەتی و دوای کۆتایی هاتنی تۆماری بایۆمەتری بڕیاری بڕینی مووچەی نزیکەی 150 هەزار کەس دراوە، لەوانەش پشکی شێر بەر سلکی سەربازی دەکەوێت کە له و بەشە مووچەخۆرێکی زۆری بندیوار و بەرزکردنەوەی پلە بە نایاسایی و خانەنشینی بێ خزمەت هەیە.[1]
#25-12-2017#