$باکووری کوردستان$
- #لەزگین بۆتان#، پەرلەمانتاری شاری وانی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا.[3]
- بەرپرسی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل #هەپەگە# ڕایگەیاند، سوپای تورکیا لە ناوچەی #شەمزینان# لە دژی باشووری کوردستان هەوڵی داگیرکاری دەدات، لەبەرامبەریشدا هێزەکانمان چالاکییان ئەنجامداوە و بەوهۆیەوە 15 سەرباز کوژران.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لەنێوان #شنۆ# و #نەغەدە#، 5 ژنی کورد بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا و 4ی تریش برینداربوون.[5]
$باشووری کوردستان$
- #یوسف محەمەد سادق# بەفەڕمی دەستی لە پۆستی سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان کێشایەوە.[1]
- یوسف محەمەد سادق سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی #پەرلەمانی کوردستان#، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند نە خۆم نە خێزانم خاوەنی یەک بست زەوی نین لەم سەر گۆی زەویە، تەنها ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا کامریم هەیە.[2]
- بەغدا کاروانێکی بەشە دەرمانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە کرد، و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا کاروانێکی دیکە بگاتە هەرێم.[2]
- شاندی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت و نشینگە و کارتی زانیاری و ڕەگەزنامەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (#هەولێر#، #سلێمانی# و #دهۆک#) لە بەغدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبووەوە.[4]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەستیانکرد بە بۆردومانکردنی دەڤەری #بەرواری باڵا# لە شارەدێی #کانی ماسێ# سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی#.[2]
- جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی بەرزاییەکانی سنووری شارۆچکەی #سیدەکان#ی سەر بە شارۆچکەی #سۆران#-یان کرد.[1]
- سوپای عێراق لە درەنگانێکی شەوەوە ئاگاداری هێزی پێشمەرگە و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ ئەوەی لە سنوری شارۆچکەی #کفری#ەوە بگەڕێتەوە سنوری پێش پرۆسەی ئازادی عێراق و دواتر هەدوولا لەسەر بەرپرسیارێتی ئەمنی سنورەکە ڕێکدەکەون.[2]
- بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەبارەی کردنەوەی ڕێگای هەولێر - #کەرکووک# ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کردنەوەی ڕێگاکەدا نییە، هیواش دەخوازێت لە سەرەتای ساڵی نوێدا بکرێتەوە.[4]
- دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی بە کەفالەت بڕیاری ئازادکردنی #شاسوار عەبدولواحید# سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# -ی دەرکرد.[1]
- #ڕابوون مەعروف# ئازادکرا.[1]
- لەسەر سکاڵای چەند فەرمانبەرێکی کۆمپانیای #نەوتی باکوور#، حکومەتی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ناردووەتە کەرکووک و بە تاوانی هەڵکردنی #ئاڵای کوردستان# لەسەر کۆمپانیای نەوتی باکوور، سێ ئەفسەری کورد دەستگیرکراون. ئەفسەرە دەستبەسەرکراوەکان بەناوەکانی موقەدەم ئەحمەد عوسمان، ڕائید سرۆ حوسامەددین و نەقیب جەبار ڕەشید لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەوە ناوە کە پەشیمان نین لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئەو کارەشیان بە فەرمانی پارێزگاری پێشووی کەرکووک ئەنجامداوە کە ئەو کات سەرۆکی لیژنەی ئەمنی کەرکووک بووە.[4]
- لە ئاسمانی #پشدەر# تەنێکی ڕوناکی نامۆ دەردەکەوێت و بەڕێوبەری کەشناسی ڕاپەڕینیش دەڵێت، پێدەچێت ڕووناکی فڕۆکە و موشەک بێت.[2]