دوای وەرگرتنی موڵەت جوڵانەوەکەمان بە گوێرەی یاسای حزبەکان لە فەرمانگەی کاروباری حزبەکان و ڕێکخراوە سیاسییەکانی عێراق وکۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بریارە ڕۆژی 5 شەممە و هەینی یەکەم کۆنگرەی یاسایی جۆڵانەوەی #نەوەی نوێ# ببەسترێت لە شاری سلێمانی.
هەڵبەتە بە پێی یاسا دەبێ ئەم پرۆسەیە بە چاودێری لیژنەیەکی یاسایی موعتەبەری حکومەتی عێراقی بێت بەشێوازێکی دیموکراسیانە مافی بەشداری و خۆ کاندیدکردنی ئەندامانی نەوەی نوێ بۆ سەرکردایەتی و سەرۆکایەتی و جێگرەکە و چەند بڕگەیەکی تری هاوپێچ بە ڕێساکانی کونگرەوە هەبێت.
بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی ئێمەیە، شاسوار عەبدولواحید قادر وەک خاوەنی پڕۆژەکە، بە بریارێکی تاک لایەنانە و دوور لە هەموو پڕەنسیپەکانی دیموکراسی و عورفی کونگرە، هەستاوە بە دیاریکردنی ئەندامانی کونگرە بەبێ گەرانەوە بۆ ڕای ئەنجومەنی کاتی و ڕێکخستنەکانی جولانەوەکەمان وبگرە لیستێکی 15 کەسیشی دیاریکردوون کە دەبێ دەربچن بۆ ئەندامی سەرکردایەتی لە سەر بنەمایەی میزاجی و شەخصی، بەبێ گەرانەوە بو ڕای ڕێکخستنەکانی هەر 4 پارێزگاکە و نوێنەرانی هەر یەک لە پارێزگای هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە و سلێمانی.
لەبەر ئه و تاکبڕیارییەی شاسوار عبدالواحد قادر دەچێتە خانەی نادیموکراسییەوە وبە کار هێنانی سومعەی ئێمە و ڕێکخستنەکانمان لە هەر چوار پارێزگایەکە بو مەرامی شەخصی خۆی، دوور له و بنەمایانەی کە نەوەی نوێ لە سەری دروستبووە.
ئەگەر ئەم پرۆسە بەر لە کۆنگرە یەکلانەبێتەوە، بەدڵنیایی کاردانەوەی تری میدیایی و مەدەنیمان ئەبێت، و نوسراوێکی ڕەسمی بۆ کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و فەرمانگەی کاروباری حزبەکان و ڕێکخراوە سیاسییەکانی عێراق دەنێرین کە مۆڵەتی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕابگیرێت به و پێیەی ڕێکخستنەکانمان ئەوانەی کە پاڵپشتی و پشتگیری دانی مۆڵەتیان کردووە، ئەندامیەتی خۆیان هەڵدەپسێرن.
ئێمە وەکو نوێنەری هەر یەکە لە پارێزگای هەولێر و دهوک و هەڵەبجە و بەشی ڕێکخستنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەشی میدیایی نەوەی نوێ بریاری بایکوتی بەشداری له و کۆنگرەیە دەکەین وئەندامەتی خۆمان بۆ مۆڵەتی فەرمی لە عێراق هەڵدەپسێرین، و پێمان وایه کونگرەکە بەبێ ئێمە ناشەرعی یه و ودوورە لە بنەماکانی دیموکراسی.
کۆپیەک بۆ بەشی ڕێکخستن
کۆپیەک بۆ دەزگا میدیاکان
کۆپیەک بو ناوەندە یاسایییەکان
کۆپیەک بۆ کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
#03-01-2018#