لە 2017، زیاتر لە دوو ملیۆن #گەشتیار# تاوەکو مانگی 9 ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردوە، بەڵام لە سێ مانگی کۆتایی ساڵدا بەهۆی هێرشی عێراق بۆ سەر کەرکووک، داخستنی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان ڕێژەی گەشتیار زۆر کەمیکرد.
دەستەی گەشتوگوزار بە پلان ڕێژەی گەشتیاری زیادکردوە، بۆ سەری ساڵی 2018 زیاتر لە 54 هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە لە کاتێکدا فڕۆخەنە و دەروازەکان داخراون.
لە ساڵی 2016دا 1ملیۆن و 600 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، دەستەی گەشتوگوزار کار بۆ ئەوە دەکات ژمارەی گەشتیاران بگەیێنێتە دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس.[1]
#04-01-2018#