ناوی تەواو: جیهاد حەسەن ناسر، ناسراو بە جیهاد هەورامی.
لەدایک بووی ساڵی 1990ز. لە ئۆردوگای سنقروکلیایی لە پارێزگای کرماشان، وڵاتی ئێران.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و پۆلی دە و یانزەی دواناوەندی لە ئێران خوێندووە.
ساڵی 2005ز. بە یەکجاری لەگەڵ خێزانەکەی دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگای هەڵەبجە و لەوێ نیشتەجێ دەبن.
پۆلی دوانزەی وێژەیی لەوێ تەواو دەکات و لە زانکۆی هەڵەبجە بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان تەواو دەکات.
سەرەتای ئاشنابوونی بە کاری ڕۆژنامەوانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011ز. کاتێک یەکەم بەرنامە تۆمار دەکات بۆ بەرنامەی ڕۆجیار کەناڵی ستێرک تی ڤی و پاشان لە ساڵی 2013ز. وەک مۆنتێر لە ڕادیۆی دەنگی ئیسلام سەرقاڵ دەبێت.
لە ساڵی 2014ز. بەرنامەی هەورامان تۆمار دەکات بۆ کەناڵی نەورۆز بۆ ماوەی 2 ساڵ و پاش نەمانی ئەو کەناڵە و جێگرتنەوەی ئاریەن تی ڤی وەک پێشکەشکاری بەرنامەی ئارۆ هەورامانی دەست پێ دەکات.
لە (15-06-2016ز.) وەک پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژنیوز لە پارێزگای هەڵەبجە کاری ڕۆژنامەوانی خۆی پەر ە پێ دەدات. [1]