بڕیار و پێشنیارەکانی چوارەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، بەمشێوەیە:
1- ئێمە تێکۆشان لەدژی پیلانگێڕی و خەباتکردن لەپێناوی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ وەک ئەرکی سەرەکی خۆمان و تەواوی ژنان دەبینین و لەو پێناوەشدا بێ وچان تێدەکۆشین و چالاکی هەمەڕەنگ پێش دەخەین بەتایبەتی پێشخستنی کۆنفرانس و کۆڕ و سیمینار بەمەبەستی گەیاندنی فەلسەفەی ئازادی ژنان بەهەموو ژنان و گەیشتنە حەقیقەتی چارەسەری.
2- کاردەکەین بۆ کردنەوەی زۆرترین خولی پەروەردەیی لەهەموو هەرێمەکاندا بۆ تەواوی ئەندامانی ڕژاک بەشێوازی هەمەرەنگ، هەروەها کردنەوەی ئەکادیمیەیەک بە ناوی ژنانی شەهیدی باشور.
3- لە سەر بنەمای ناساندنی هێڵی ئازادیخوازی شەهیدان ڤەژین ڕزگێ، دەستینا قەندیل، هیران هیرانی، ڕێدا هەولێری، گەشبوون کانیماران، بێریتان دهۆک، دەریا زێباری و دەنیز دێرەلوک، خەڵات سلێمانی و... بە گەل و کۆمەڵگە، هاوکات ناساندنی ئەم شەهیدانە وەکوو سیمبولی ئازادی و یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد بەرامبەر بە هێڵی خیانەت.
4- پێشخستنی خەباتی ئاکادیمیا بە شێوەیەکی پتەو لەپێناو پێشخستنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک.
5- تێکۆشانێکی ڕادیکاڵ و ئایدیۆلۆژی، سیاسی و بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی ژنانی شەنگال بەرێوە دەبەین.
6- لێکۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ ئەو ژنانە دەکەین کە لە خورماتو و داقووق ڕووبەڕووی دەستدرێژی و کوشتن بونەتەوە.
7- کاردەکەین بۆ گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکانی موسڵ و کەرکووک و دوزخورماتوو داقوق بۆسەر زێدی خۆیان بەمەرجێک گەرەنتی پاراستنی ژیانیان بکرێت.
8- پێویستە لەناو هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگهادا لە عێراق و باشوری کوردستان، پێوەندییەکانی ژنان نەک تەنیا لەسەر بنەمای سیاسیم بەڵکوو لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتییدا پێش بکەوێت.
9- پەیوەندی لەگەڵ ژنانی هەموو نەتەوە و ئاین و ئاینزا جیاوازەکاندا دەبەستین.
10- کاردەکەین بۆ ئەوەی ژنان ببنە خاوەنی ئیرادەیەکی سەربەخۆ.
11- کارکردن بۆ بەرێکخستن کردنی ژنانی عەرەب و تورکمان و ئاشوری و هەموو باوەڕییە جیاوازەکان کە ناوەندەکەی موسڵ بێت.
12- بۆ ئازادی ژنانی ئێزیدی کەمپەینێک دەکەن تاوەکو ئازادی ئەوان.
13- کاردەکەین بۆ قەدەغەکردنی یاسای فرەژنی و گۆراندنی یاسای باری کەسێتی بەئاراستەیەکی دیموکراتیانەدا.
14- بەڕێوەبردنی تێکۆشانێکی هەمەلایەنە بەرامبەر بەهەموو توندوتیژیەکانی سەر ژنان، بەتایبەتی بڵندبوونی ڕێژەی کوشتن و سوتاندنی ژنان، کە بە کۆمەڵکوژی ژنان بەناودەکرێت، لەم چوارچێوەدا کەمپینێک بۆ ماوەی یەک ساڵ ڕادەگەیەنین.
15- کاردەکەین بۆ کردنەوەی جێگەیەک بۆ پاراستنی ژنان (شەلتەری ژنان).
#05-01-2018#