هەر تەيرە و بەڕەوەی خۆی
تەير: باڵندە و پەلەوەر دەگرێتەوە، ئينجا لەکاتی گەڕان و سوڕان و کۆچکردنی کوێستان و گەرمێندا يان بۆ پەڕپۆڕەکردن و گەڕان بەدوای خۆراک و دانەوێڵە و گەمە و ياريکردن و مەلە کردن، زۆرجاران واڕێکەوتووە پيرەژنێکی کوردەواری دوو هێڵکەی مراوی خستۆتە ژێر مريشکە کورکێکەوە دوای هەڵتروکانيان هيچ کاتێک بەدەنگ و دوقەی دايکيان ناچنە سەر خۆڵە پۆت و خۆڵەمێش و پەڕپۆڕەی زانن و دەنکۆڵەی گەنم ناتوانن وەک بێچووە و جوجەڵەکانيتر هەڵبگرنەوە بۆيە يەکسەر توشی زەڵکاو و گۆمە ئاو و چڵکاو ببن دوقەی دايکيان ڕۆڵی نامێنێ و خۆيان بەهەڵەداوان دەخەنە ئاوەکەوە بۆيە ووتراوە(هەر تەيرە و بەڕەوەی خۆی) واتە هەر کەسە و لەگەڵ گروپ و دەستە و تاقمی خۆی هەڵدەکات.