کۆمپانیای شامارانی کەنەدی، کە لە کێڵگەی #ئەتروش# لە هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی کاردەکات، دوایین زانیارییەکانی لەسەر چالاکییە نەوتییەکانی لەو کێڵگەیە بڵاودەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 9ی کانوونی یەکەم بڵاویکردۆتەوە کۆمپانیای شاماران ئاشکرایکردووە، کارکردنیان لە کێڵگەی ئەتروش بەشێوەیەکی ئاسایی بەرێوەدەچێت و هیچ کێشەکیان نیە.
راشیگەیاندوە لە ئێستادا ڕۆژانە 27 هەزار بەرمیل نەوت له و کێڵەگەیەدا بەرهەمدێت، هەناردەکردنیش بەردەوامە لە ڕێگەی بۆریی گواستنەوەی نەوتیی هەرێمی کوردستان.
شاماران ڕونیشیکردۆتەوە، هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئەتروش بۆ مانگی کانوونی یەکەم 26.163 بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
ئاشکراشکراوە کە بەهۆی نزمی پلەکانی گەرمی کەشوهەواوە کە وایکردووە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت، وەبەرهێنان لە کێلەگەکە سنورداربێت بۆ نزیکەی 27،000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە کۆی 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
پێشتر لە مانگی تشرینی یەکەمدا کۆمپانیای شاماران ڕایگەیاند، ڕۆژانە 20 هەزار بەرمیل بەرهەم دەێسنن و پلانیشیان هەیە کە ئاستی بەرهەمهێنان زیاد بکەن بۆ 30 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
لە کێڵگەی ئەترووش کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی کۆمپانیای سەرکارە، کۆمپانیای شامارانی کەنەدی کۆمپانیای هاوبەشە.
وەرگێڕانی: محەمەد نەجمەدین[1]
#09-01-2018#