دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
بەگوێرەی ئاماری ساڵانەی ئاسایشی #ڕاپەڕین# لەساڵی 2017 دا لەدەڤەری ڕاپەڕین ژمارەی تۆمەتبارانی بازرگانان و بەکارهێنەرانی #مادەی هۆشبەر# ڕووی لە زیاد بوون کردووە و هەر لەو ساڵەدا دەیان ملیۆن دەنک حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.
فازیڵ محەمەد بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕاپەڕین بە دواڕۆژی ڕاگەیاند لەساڵی پاردا لە دەڤەری ڕاپەڕین بە تۆمەتی دۆسیەی مادەی هۆشبەر (53) تۆمەتبار دەستگیر کراون بە جۆرێک (29) تۆمەتبار دوای ساغ بوونەوەی تۆمەتەکانیان سزادراون و (12) تۆمەتبار تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە و (9) تۆمەتبار لە ڕەگەزی (مێ)ن و (9) تۆمەتبار دانیشتووی دەرەوەی سنوری هەرێمن.
وتیشی لەساڵی ڕابردوودا توانراوە بڕی زیاتر لە 90 کیلۆ لە مادەکانی حەشیش و شیشە (کڕیستاڵ) و هێرۆیین و حەبی هاڕاو دەستی بەسەردا بگیرێت جگە لەوەش بڕی دەیان ملیۆن دەنک حەب لە جۆری ترامادۆڵی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.
باسی لەوەشکرد، بەراورد بەساڵی 2016 لە ساڵی 2017 ژمارەی دۆسیەی ڕاگیراوان زیادی کردووە، بەشێوەیەک لە ساڵی 2016 ژمارەی دۆسیەکان بریتی بوو لە (235) دۆسیە، بەڵام لە 2017 دۆسیەکان بەرز بوونەتەوە بۆ (257) دۆسیە.[1]
ڕۆژنیوز - محەمەد حەسەن
هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین، ئاماری مادە هۆشبەرەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاو کردەوە.
کاتژمێر 10:30 خولەکی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ، محەمەد فازڵ وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین ئاماری ساڵی 2017ی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند.
محەمەد فازڵ ڕایگەیاند: چالاکییەکانی بەشی ماددەی هۆشبەر، بریتی بووە لە 257 دۆسییە، 96 دۆسییە ڕەوانەی دادگا و شوێنە تایبەتمەندەکانی تایبەت بە خۆیان کراون، لەو دۆسییانەدا 53 کەس بە تۆمەتەکانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون.
سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی بڕی مادە هۆشبەرەکان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا وتی: بڕی 400 گرام حەشیش، 20 لتر شیشە(کریستاڵی ئامادەکراو)، یەک کیلۆگرام شیشە، 28 کیلۆ گرام هێرۆیین، 18 کیلۆ گرام حەبی هاڕاو، سی و شەش ملیۆن و شەش سەد و هەشتا و دوو هەزار و نەوەد و هەشت دەنک حەبی ترامادۆڵ، دەستیان بەسەردا گیراوە.[2]
#10-01-2018#