$باکووری کوردستان$
- #سەڵاحەدین دەمیرتاش# بۆ جاری یەکەم لە دادگا دەرکەوت.[4]
- لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە نزیک شارۆچکەی #سلۆپی# کە لە تورکیاوە بەرەو هەرێمی کوردستان گەشتی دەکرد، ژمارەیەکی زۆر لە سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون. لەو ڕووداوەدا بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 9 کەس گیانی لەدەست داوە و 28 کەسی دیکەش لە سەرنشینەکانی بریندار بوون.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- گەنجێکی کورد بە ناوی #سارۆ قارەمانی# تەمەن 24 ساڵە لە شاری #سنە# لە زیندانی ئیتڵاعات گیانی لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر.[2]
$باشووری کوردستان$
- کۆنفرانسی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان بە بەشداری 400 ئەندام و میوانان لە چوار بەشی کوردستانەوە، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە #مەخموور# دەستیپێکرد.[2]
- بەهۆی پەلاماردانیان لەلایەن چەکدارانی #داعش#ەوە، سێ ئەندامی خێزانێک لەباشوری #کەرکووک# کوژران و یەکێکیشیان بەسەختی برینداربووە.[1]
- حکومەتی عێراق ڕێگەی بە وەزیری بەرگری بەلجیکا نەدا سەردانی #هەولێر# بکات و لەبەرامبەردا حکومەتی بەلجیکا باڵیۆزی عێراقی بانگهێشتکردووە بۆ ڕوونکردنەوە.[3]
- لە شاری سلێمانی، بە مەراسیمێکی شکۆمەندانە، یادی سێ ژنە تێکۆشەری کورد #ساکینە جانسز# و #لەیلا شایلەمەز# و #فیدان دۆغان# کرایەوە و چوارەمین خەڵاتی ساکینەش درایە ژنە تێکۆشەرێک.[2]
- هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا-ی سەر بە سوپای عێراق، لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شارۆچکەی #خورماتوو#، بە تانک و زرێپۆشەوە بڵاوەیان پێکراوە، بەرپرسێکی یەکێتیش لە شارۆچکەکە دەڵێت: هاتنی ئەو هێزە دڵەڕاوکێی لەناو هاوڵاتیاندا دروستکردووە.[2]
- لە گوندی کانی مارانی سنوری #ڕانیە# دوو کۆپتەری جەنگی نەناسراو تەقەیان بەسەر گوندەکەدا کردوو ترس و دڵەڕاوکێیان خستە ناو دانیشتوانی ئەو گوندە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە هۆڵی دەرسگوتاری ناوەندی دیجلە بۆ ڕۆشنبیریی و هونەری دیموکراتی، لە شاری #دێرک#-ی سەربە کانتۆنی #جزیرە#، لەژێر دروشمی (ژنۆلۆژی کۆمەڵگا بە سروشتی ژن ڕووناک دەکاتەوە)، یەکەمین کۆنفرانسی ژنۆلۆژی دەستیپێکرد.[2]