دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
کۆمیتەی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئه و ئەندامانەی #داعش# کە لە قەزای دبس لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی #کەرکووک#ەوە دەستگیر کرابوون دوای پرۆسەی ئازادکردنی حەویجە ڕادەستی ئاسایشی هەولێر و ئاسایشی گشتی کران کە ژمارەیان نزیکە هەزار کەس دەبێت و لە عەرەبی سوننەن و ئێستا لە هەولێر زیندانی کراون.
کۆمیتەی ناوبراو وەڵامی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دەداتەوه و سەبارەت بە شاردنەوەی 350 بەندکراوی داعش لە هەرێمی کوردستان کە لە کەرکووک دەستگیرکراون و پاش ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر دیارنەماون.
کۆمیتەی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێتتا ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، هیچ بەندکراوێک لە لایەن ئاسایشی کەرکووک دەستبەسەر نەبوو، تەنیا لە شارۆچکەی دبس زیندانێکی کاتی هەبوو بۆ وەرگرتنی ڕاگوێزراوانی حەویجە کە بەشێکیان کە ئەندامی داعش بوون یان هاوکاری داعشیان کردووە خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرد و هەموو دەستگیرکراوەکان عەرەبی سوننە بوون و ژمارەیان نزیکەی هەزار کەس بوو.
دەشلێتدواتر هەموویان گوازرانەوە بۆ ئاسایشی هەولێر و ئاسایشی گشتی، چونکە هیچ گرتووخانەیەک لە کەرکووک نەبووە و لایەنە ئەمنییەکانی کەرکووک ئەرکیان تەنیا هاریکاریکردن بوو بۆ گواستنەوەیان و پرۆسەکە بە فەرمانی بەرپرسە سەربازییەکانی میحوەری کەرکووک جێبەجێکرا و هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆر بەرپرسیارییەتی پرۆسەی گواستنەوەکەیان لە ئەستۆ گرت.
لەبارەی ژمارەی ئه و کەسانەی کە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووکەوە دەستگیر کراون بە تۆمەتی بوونی پەیوەندییان لەگەڵ چەکدارانی داعش و لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکووک لە سەرەتای شەڕی تیرۆرەوە دەستگیرکراون، ئاماژەی داوە کە ئامارەکان بەم شێوەیە بووە:
لە ساڵی (2014) ئه و کەسانەی دەستگیراون ژمارەیان (115) کەس دەستگیرکراو بوون.
لە ساڵی (2015) ئه و کەسانەی دەستگیراون ژمارەیان (182) کەس دەستگیرکراو بوون.
لە ساڵی (2016) ئه و کەسانەی دەستگیراون ژمارەیان (83) کەس دەستگیرکراو بوون.
لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2017): ئه و کەسانەی دەستگیراون ژمارەیان (19) دەستگیرکراو بوون.
کەسانەی کە تاوەکو ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان بەم شێوەیەیە:
لە ساڵی (2014) ئه و کەسانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە (33) کەس بوون.
لە ساڵی (2015) ئه و کەسانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە (78) کەس بوون.
لە ساڵی (2016) ئه و کەسانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە (20) کەس بوون.
لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی (2017) ئه و کەسانەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە (شەش) کەسن.
ئه و گیراوانەی کە سزایان بۆ دەرچووە:
لە ساڵی (2014) ئه و گیراوانەی کە سزایان بۆ دەرچووە (پێنج) کەس بوون.
لە ساڵی (2015) ئه و گیراوانەی کە سزایان بۆ دەرچووە (23) کەس بوون.
لە ساڵی (2016) ئه و گیراوانەی کە سزایان بۆ دەرچووە (حەوت) کەس بوون.
لە شەش مانگی یەکەم ساڵی (2017) هیچ کەسێک سزای بۆ دەرنەچووە.، بەڵام (36) کەس سزاکانیان تەمیز کراوەتەوە.[1]
#13-01-2018#