دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی #هەڵەبجە# ئاشکرایکرد، داهاتی ساڵی ڕابردوو لە سنووری شارەوانییەکانی هەڵەبجە بڕی 100 ملیۆن و 500 هەزار دینار بووە، لەکاتێکدا بڕی خەرجییەکانیان یەک ملیار و 85 ملیۆن دیناربووه و چەندین پرۆژەی گرنگیشیان ڕاگیراوە.
حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە کە هەریەکە لە شارەوانییەکانی هەڵەبجە، خورماڵ، سیروان، بیارە، تەوێڵە و بەمۆ دەگرێتەوە، لەساڵی ڕابردوودا کۆی گشتی خەرجییەکانمان بریتبوون لەبڕی یەک ملیارو 825 ملیۆن 733 هەزار دینار، له و بڕە پارەیەش بڕی 149 ملیۆن دیناری بۆ خزمەتگوزاری شارەوانیەکان و ئیدارەکان خەرجکراوە، هەروەها لەبەرامبەر خەرجیەکانماندا بڕی 100 ملیۆن و 505 هەزار دینار داهاتمان هەبووە.
وتیشی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژمان ڕاگیراون بەجۆرێک لەناحیەی سیروان بەبڕی پێنج ملیار دینار سێ پڕۆژەی خزمەتگوزارمان ڕاگیراوە،جگە لەمەش چەندین پڕۆژەی گرنگی دیکە لە سنوورەکەمان ڕاگیراوە.
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشدا، ڕاگرتنی ئه و پڕۆژانە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هۆکارەکەی بۆ نەبوونی بودجه و بەردەوامی قەیرانی دارایی دەگەڕێتەوە، هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە قەیرانی دارایی لە ساڵی ڕابردووشدا بەردەوامی هەبوو بەڵام بە گوێرەی توانای خۆیان لە هەریەکە لە شارەوانیەکانی (هەڵەبجە، خورماڵ، تەوێڵە و بیارە، سیروان، بەمۆ) کە سەربەبەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجەن کارووبارەکانیان جێبەجێکردووە.[1]
#13-01-2018#