باکووری کوردستان
- لە
ئامەدئامەد بۆ 465ەمین جار دایکانی ئاشتی گردبوونەوە، ئەوان پێشتر لە پارکی کۆشو یۆڵو گرد دەبوونەوە، بەڵام ئێستا لەبەر باری نائاسایی لەنێو باڵەخانەکان چالاکی ئەنجامدەدەن و داوای چارەنووسی ڕۆڵەکانیان دەکەن.
[1]
- بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی ڕاگەیاندنە تورکەکان ڕایانگەیاندووە، لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی
هەپەگەهەپەگە لە دەوروبەری چەلێی سەربە
جولەمێرگجولەمێرگ، سێ سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکەش برینداربووە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی
سنەسنەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، نەیهێشت کە خانەوادی
سارۆ قارەمانیسارۆ قارەمانی کە پرسە بۆ ڕۆڵەکەیان بگێڕن، چالاکوانانی مەدەنیی شاری سنە بانگەوازیی خەڵکیان کردووە سەردانی ماڵی سارۆ بکەن بۆ سەرەخۆشیکردن لە خانەوادەکەی.
[2]
- حوسێن باقری ناسراو بە
ژاکان بارانژاکان باران تەمەن 36 ساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەڵەکشای
ئیلامئیلام دەسبەسەر کرا.
[4]
- حکومەتی ئێران هەواڵی کوشتنی گەنجێک کوردی بەناوی
کیانوش زەندیکیانوش زەندیی لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە خانەوادەکەی ڕاگەیاند.
[2]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 1:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەتەکانی
داعشداعش هێرشیان کردە سەر بازگەی قۆشنە، کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی
مەخموورمەخموور و شارەدێی
باقرتباقرت.
[2]
-
بزوتنەوەی ئیسلامیبزوتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی عێراق ناچینە هیچ هاوپەیمانێتیەکی کوردستانەوە و بەسەربەخۆش بەشداری هەڵبژاردن ناکەین.
[3]
- نۆیەمین کۆنفرانسی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی کامپی مەخمور کۆتایی هات و تیایدا هاوسەرۆک و ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی نوێی کۆمیتەکە هەڵبژێردران. دوو هاوسەرۆک و 27 کەس بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی کامپی مەخمور هەڵبژێردران.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- چەتەکانی سەربە سوپای تورک و تۆپخانەکانی سوپای تورک، گوندەکانی سەربە شارۆچکەی شەرای
عەفرینعەفرین تۆپباران دەکەن.
[2]