دوای ئەوەی وەزارەتی دادی عێراق، بڕیاری داخستنی گرتوخانەی فیدراڵیی
چەمچەماڵچەمچەماڵی دا، داوا لە لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا کە هاوکاربن لە گواستنەوەی تیرۆریستە بەندکراوەکانی گرتوخانەی فیدراڵیی چەمچەماڵ، بۆ بەندیخانەی فیدراڵیی
سوسێسوسێ.
شەوی ڕابردوو، کاژێر 2:30 ی خولەکی دوای نیوەشەو، هێزە پەیوەندارەکان و دەزگای دژە تیرۆر کە ئەرکی پاراستنی گواستنەوەی تیرۆریسته بەندکراوەکانیان بۆ بەندیخانەی سوسێ جێ بەجێ دەکرد، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بە چەکی قورس پەلاماردران، کە هێزە پەیوەندارەکان وەڵامیاندانەوە و لە ئاکامی ئه و پێکدادانە، کەسێک کوژرا، سێ کەس بریندار بوون و پێنج کەسیش لە بەشدارانی پەلامارەکە دەستگیرکران کە ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
راگەیاندنی دەزگای دژە تیرۆر
15-01-201815-01-2018