دواڕۆژ، #ئاوارە حەمید#
رێکخراوی (نێو میدیا) ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان لە پارێزگای #کەرکووک# و قەزای #خورماتوو#ی لە سێ مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە، کە لەو ماوەیەدا 79 ڕۆژنامەنووس کەرکووکیان بەجێهێشتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2018، لوقمان شێروانی بەرپرسی ڕێکخراوی نێو میدیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری سێ مانگی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە پارێزگای کەرکووک و قەزای دووزخوورماتوو ڕاگەیاند و بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەو 11 کەناڵەی لە خورماتوو کاریان کردووە بەشێکی زۆریان تاڵانکراون و سوتێنراون.
ئاماژە بەوەشکراوە لە شاری کەرکووکیش 79 ڕۆژنامەنووس مەترسیان لەسەرەو ناتوانن لە ئێستادا بگەڕێنەوە ئەو شارە بۆ کاری ڕۆژنامەنوووسی.
ئەوەش ڕوونکراەوەتەوە بەشێکی نوسینگەو بارەگای ئەو کەناڵانەش تاڵانکراون و ڕۆژنامەنووسەکانی ئاوارەبوون، هەرچەندە سکاڵاشیان تۆمارکردووە لەسەر ئەو کەسانەی پێشێلکاریان بەرامبەرکراوە.
راپۆرتەکە لە 16ی تشرینی یەکەمی 2017 تاوەکو 16ی کانوونی دووەمی 2018 ئامادەکراوە کە ڕۆژنامەنووسێک تیرۆرکراوە و هەروەها هەوڵێکی تیرۆرکردنیش هەبوو لە سەر ڕۆژنامەنووسێک.
وتیشی کۆی گشتی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە پێشێلکارییان بەرامبەرکراوە لە کەرکووک و خورماتوو 178 ڕۆژنامەنووسن.[1]
#16-01-2018#