ئاویەر ناوی کێوێکی بەرزە لە ڕۆژاوای شاری #سنە#دا کە بەهۆی کەشوهەوای باش و سەوزەڵانی ئەو شوێنە، بووەتە سەیرانگای خەڵکی سنە و دەور و پشتی.
کاربەدەستانی شار ئەگەرچی زۆر کەم، بەڵام ئاسانکارییان کردە بۆ خەڵک تاکوو ڕۆژانی پشوودانێکی خۆشیان ببێت لەو شوێنەدا. ئاویەر ناوێکی ناسراو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوێکی تایبەتە بۆ خەڵکی سنە.
گەورەترین سینەمای کراوەی ئێران (تایبەتیی هاوین) لەم شوێنەدایە.
بەرزییەکەی 2358 مەترە لەئایتی ڕووی دەریا. [1]